ڕێکخراوێکی ئێراقی: گیراوه‌کانی موجاهیدین له سه‌روبه‌ندی مه‌رگ دان
ڕێنێسانس نیوز؛ ئه‌و گیراوانه‌ی موجاهیدینی خه‌ڵقی ئێران که زیاتر له دوو مانگه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانی ئێراقه‌وه قۆڵبه‌ست و هه‌موو ئه‌و ماوه‌یه‌ش مانیان له خواردن گرتووه، له سه‌روبه‌ندی مه‌رگدان.
هێزه‌کانی پۆلیس و سوپای ئێراق، رۆژی 28ی جولای ئه‌مساڵ، به به‌هانه‌ی کۆنتڕۆڵکردنی که‌مپه‌که، هه‌ڵیانکوتایه سه‌ر بنکه‌ی موجاهیدینی خه‌ڵقی ئێران له که‌مپی ئه‌شره‌ف و له پێکدادانێکی چه‌ند کاتژمێری‌دا 11 که‌س له دانیشتوانی که‌مپه‌که کوژران و 36 که‌سیشیان قۆڵبه‌ست کران.
وه‌ک (ڕێنێسانس نیوز) پێشتر بڵاوی کرده‌وه، گیراوانی ئه‌و پێکدادانه له یه‌که‌م رۆژه‌وه مانیان له خواردن گرتووه و “کۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تیی گه‌لانی ئازاد”یش که ڕێکخراوێکی ئێڕاقیی نزیک له موجاهیدینی خه‌ڵقه، له لێدوانێکدا ڕایده‌گه‌یه‌نێ که مانگرتووان “ده‌سته‌ویه‌خه‌ی مه‌رگ بوونه‌ته‌وه و ژیانیان که‌تۆته مه‌ترسییه‌وه”.
دادگایه‌کی ئێڕاقی له دوو دانیشتنی جیاوازدا بڕیاری ئازادکردنی ئه‌و گیراوانه‌ی ده‌رکردووه، به‌ڵام وه‌ک موجاهیدینی خه‌ڵق ڕایده‌گه‌یه‌نێ “به هۆی ده‌ستێوه‌ردانی کۆماری ئیسلامیی ئێران له کاروباری ناوخۆی ئێراق، ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ نه‌کراوه.”
لێدوانه‌که‌ی “کۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تیی گه‌لانی ئازاد”، که نموونه‌یه‌کی بۆ (ڕێنێسانس نیوز) ڕه‌وانه کراوه، ئاماژه به‌وه ده‌کات که ”حکومه‌تی ئێران به تۆپبارانکردنی ناوچه سنوورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، بڕینی ئاوی رووباره‌کانی سه‌رسنوور و … ” په‌لی هاویشتۆته سه‌ر چاره‌نووسی گه‌لی ئێراق جه‌ختیشی ده‌کاته‌وه که کۆماری ئیسلامی “به‌رده‌وامه له پێ و شوێنگرتن و قه‌ڵاچۆکردنی ئۆپۆزیسیۆنی خۆی له ناو خاکی ئێراقدا”.
موجاهیدینی خه‌ڵقی ئێران، که ڕێکخراوێکی نه‌یاری کۆماری ئیسلامیی ئێرانه و له رۆژئاوا به دنه‌دان و پێڕه‌وکردنی تیرۆریزم تاوانبار ده‌کرێت، یه‌کێک له ئاوهڵبهندهکانی ڕژێمی پێشووی ئێراق بووه.
Entry filed under: کۆنه‌بابه‌ت.