Posts filed under ‘کۆنه‌بابه‌ت’

هێزه‌کانی ده‌وڵه‌ت هه‌ڵیان کوتایه‌ سه‌ر “بنکه‌ی” ڕێکخراوێکی مه‌زهه‌بی و سێ که‌سیان کوشت

ڕێنێسانس نیوز؛ سنه‌ ـ تایبه‌ت: دوای ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تیی کۆماری ئیسلامی ڕایانگه‌یاند که‌ بکه‌رانی تیرۆره‌کانی ئه‌م دواییه‌ی شاری سنه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه‌، له‌ پێکدادانێکی چه‌کداریی شه‌وی ڕابردوودا سێ که‌سی سه‌ر به‌ ڕێکخراوێکی مه‌زهه‌بی کوژراون که‌ هاوینی ڕابردووش چوار که‌سیان لێ کوژرابوو.
(زیاتر…)

Advertisements

ئه‌یلول 28, 2009 at 20:22

ڕێکخراوێکی ئێراقی: گیراوه‌کانی موجاهیدین له‌ سه‌روبه‌ندی مه‌رگ دان

ڕێنێسانس نیوز؛ ئه‌و گیراوانه‌ی موجاهیدینی خه‌ڵقی ئێران که‌ زیاتر له‌ دوو مانگه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی ئێراقه‌وه‌ قۆڵبه‌ست و هه‌موو ئه‌و ماوه‌یه‌ش مانیان له‌ خواردن گرتووه‌، له‌ سه‌روبه‌ندی مه‌رگدان.
(زیاتر…)

ئه‌یلول 28, 2009 at 19:25

جه‌لال تاڵه‌بانی: ڕێگه‌ به‌ هیچ وڵاتێک ناده‌ین له‌ وڵاته‌که‌مانه‌وه‌‌ هێرش بکاته‌ سه‌ر ئێران

ڕێنێسانس نیوز؛ ئاسۆشییه‌تێد پرێس: سه‌رکۆماری ئێڕاق ڕایگه‌یاند که‌ ئابڵۆقه‌ی ئابووری به‌ دژی ئێران هیچ ئه‌نجامێکی نابێ و وشیاریشی دا که‌ ڕێگه‌ نادات ئیسرایل یان هه‌ر وڵاتێکی دیکه‌ ئاسمانی وڵاته‌که‌ی به‌کار بێنێ، بۆ هێرشکردنه‌ سه‌ر دامه‌زراوه‌ ئه‌تۆمییه‌کانی ئێران.
(زیاتر…)

ئه‌یلول 27, 2009 at 20:46

سه‌رمایه‌دارانی بێگانه‌ له‌ ئیداره‌ی گه‌نده‌ڵی کوردی سڵ ده‌که‌نه‌وه‌

ڕێنێسانس نیوز؛ گرێبه‌ستێکی ناڕوونی ئیداره‌ی کوردی له‌گه‌ڵ کۆمپانیایه‌کی نۆڕوێژی، تیشکی خستۆته‌ سه‌ر دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ باشووری کوردستان و ئه‌وه‌ش گومانی لای بازرگانه‌ بیانییه‌کان دروستکردووه‌ له‌ بابه‌ت وه‌گه‌ڕخستنی سه‌رمایه‌کانیان له‌و هه‌رێمه‌؛ ئه‌مه‌ به‌ گوێره‌ی ڕاپۆرتێکی شیکارییانه‌ی ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز.
(زیاتر…)

ئه‌یلول 27, 2009 at 13:07

کڕین و فرۆشتنی بڕوانامه‌ی خوێندنی باڵا له‌ تاران

ڕێنێسانس نیوز؛ نرخی بڕوانامه‌ی خوێندنی باڵا له‌ 25 ملوێنه‌وه‌ ده‌ست پێده‌کا و هه‌تا 50 ملوێن هه‌ڵده‌کشێ، ئه‌وه‌ به‌ پێی “به‌رپرسێکی ئاگادار” له‌ بازاڕی کڕین و فرۆشتنی بڕوانامه‌ی زانکۆ بیانییه‌کان که‌ بۆ رۆژنامه‌یه‌کی ئێرانی دواوه‌.
(زیاتر…)

ئه‌یلول 26, 2009 at 17:46

گيانى زۆرێك له‌ رِۆژنامه‌نووسانى ئێران له‌مه‌ترسيدايه‌

رِێنێسانس نيوز؛ محه‌مه‌د چاوشين 
رِێكخراوى هه‌واڵنێرانى بێسنوور له‌دواين رِاگه‌ياندراوى خۆيدا ئاماژه‌ به‌ رِه‌وشى ناله‌بارى رِۆژنامه‌نووسانى به‌ندكراو ده‌کات له‌ ئێران و رِوونى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌و رِۆژنامه‌نووسانه‌ له‌ هه‌رچه‌شنه‌ مافێكى سه‌رتايى بێبه‌شن و داواش له ‌نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان ده‌كات كه‌ تيمێكى تايبه‌ت بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ له‌بارودۆخى ناو گرتووخانه‌کانی ئێران به‌تايبه‌ت گرتووخانه‌ی ئێڤين رِه‌وانه‌ى ئێران بكات.
(زیاتر…)

ئه‌یلول 26, 2009 at 11:13

زۆربه‌ی خه‌ڵکی باشووری کوردستان په‌یوه‌ندیی کورد و ئیسرایلیان پێ باشه‌

kurdisraelirandemoڕێنێسانس نیوز؛ له‌ ڕاپرسییه‌کدا که‌ ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی (ResearchPoint) له‌ پێنج پارێزگای باشووری کوردستان ئه‌نجامی داوه‌، ئاشکرا بوو که‌ دوو له‌سێی خه‌ڵکی باشووری کوردستان پێیان باشه‌ که‌ هه‌رێمی کوردستان  په‌یوه‌ندییه‌کی نزیکی له‌گه‌ڵ ئیسرایل هه‌بێ چوونکا په‌یوه‌ندیی کوردستان و ئیسرایل ده‌توانێ قه‌ڵه‌مبازێک بێ بۆ پێشخستنی بیرۆکه‌ی کوردستانی سه‌ربه‌خۆ.
(زیاتر…)

ئه‌یلول 24, 2009 at 21:42

بابەتە کۆنەکان


ئه‌رشیڤ

تشرینی یه‌كه‌م 2018
د س W پ ه ش ی
« نیسان    
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
293031  

سه‌رژمێریی میوان

  • 38,486 میوان سه‌ردانیان کردووم